یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان
پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

سوڵتانە
سوڵتانە هاوسەری پیاوێکی کەمئەندامە کە توانای ئیش کردنی نییە. بۆ ئەوەی بتوانێت بژێوی خێزانەکەی دابین بکات، پێویست بوو ئیشی پاککردنەوەی ماڵان بکات. لە تەمەنێکی بچوکدا کچەکەی بە مێرد دا، چونکە دەیزانی ئەگەر خۆی پیر بێت ناتوانێت ژیانێکی باشیان بۆ دابین بکات. چیتر نەیدەتوانی ئیش بکات. لە دوای ئەو کوڕە گەورەکەی کە هاوسەرگیری کردبوو ئیشی دەکرد. کوڕەکەی و هاوسەرەکەی بڕیاریاندا لە ماڵەوە جیا ببنەوە و بۆ خۆیان بژین، بەڵام سوڵتانە قبوڵی نەدەکرد، چونکە دەیزانی ئەگەر کەسێک لە بنەماڵەکەدا ئیش نەکات و پارە نەهێنێتەوە، خێزانەکەی لە برسێتیدا دەمرن. بەڵام کوڕەکەی قبوڵی نەکرد لەگەڵیان بمێنێتەوە. هەر لەبەر ئەمە پێی وا بوو ئەگەر کوڕەکەی بە خۆسووتاندن بترسێنێت ئەوا کوڕەکەی پەشیمان دەبێتەوە و ماڵەکە بەجێناهێڵێت. شەوێک کاتێك کارەبا بڕا بوو، ڕۆیشتە ناو چێشتخانەکە، نەوتی بەسەر خۆیدا ڕژاند، شقارتەیەکی بە دەستەوە گرت و چوو بۆ لای کوڕەکەی بۆ ئەوەی بیترسێنێت. تەنیا بە مەبەستی ترساندن شقارەتەکەی هەڵگیرساند، بەڵام زۆر بە خێرایی جەستەی ئاگری گرت. سینگ، سک و قاچەکانی سووتان و گەیاندیانە نەخۆشخانە. تا ئێستاش لەگەڵ کێشە و ئاستەنگییەکانی سووتان لە ململانێدایە و وەکوو جاران توانای ئیشی پاککردنەوەی ماڵانی نەماوە. کوڕ و بووکەکەی جێیانهێشتن و ئەویش هەژارتر لە جاران لەگەڵ هاوسەرەکەی و کوڕە یانزدە ساڵانەکەی دەژی.
قامیشلو، رۆژئاوا، سوریا