یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان

پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

ئەم چیرۆکە بڵاوە بکەوە، پلاتفۆرمی خۆت هەڵبژێرە.

شۆخان

شۆخان کاتێک لە سکی دایکیدا بووە، دایک و باوکی لەیەک جیا بوونەتەوە. دوای لەدایکبوونی دەدرێتە دایکی باوکی. دایک و باوکی دووبارە هاوسەرگیرییان کردووەتەوە و ژیانی خۆیان هەیە. ئەو لەلای دایەگەورە پیرەکەی دەژی و چونکە هاوسەرگیری دایک و باوکی فەرمی نەبووە و بەڵگەی نەبوو، بە پێی یاساکانی وڵاتی عێراق، ناسنامەی نییە و هیچ کات نەرۆشتووەتە قوتابخانە. لە کاتی مێرمنداڵی شۆخاندا، دایە گەورەی دەمرێت و پورەکانی ناچاری دەکەن هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی تەمەن چل ساڵدا بکات. لەبەر ئەوەی کە شۆخان ناسنامەی نەبووە هاوسەرگیرییەکی لە دادگا بە فەرمی نابێت. شۆخان کچێک و کوڕێکی هەیە. منداڵەکانیشی هەر وەک دایکیان ناسنامەیان نییە و ناتوانن بخوێنن. شۆخان سی و پێنج ساڵە، کچەکەی یانزدە ساڵ و کوڕەکەی هەشت ساڵانە. شۆخان چەند جار هەوڵی خۆسووتاندنی داوە. ساڵی ڕابردوو لە رێگای پارێزەرێکەوە کە لەبواری خێرخوازی ژنانی کورد کەسێکی چالاکە، ئیشێکی زۆری یاسایی و دادیی بۆ کراوە هەتا شۆخان و منداڵەکانی بتوانن ناسنامەیان هەبێت. لە ئێستادا منداڵەکانی شۆخان ناسنامەیان هەیە و لە قوتابخانە ناویان نووسراوە. بەڵام شۆخان هەنووکەش لەمەڕ کێشەکانی ژیان و هەلومەرجی ئێستایدا بێ چارەیە و کەسێکی بەرکەوتووە. شۆخان سەردانی نەخۆشخانەی دەروونی و ڕۆحی کردووە و گوتوویەتی بەم زووانە تووشی هێرشی دەروونی دەبێت. بەرپرسانی نەخۆشخانە وەک نەخۆشێک وەریان نەگرتووە چونکە بەڵگەی پزیشکی تایبەتی نیە. لە دەرەوەی نەخۆشخانەکە وەستاوە و دەڵێت ئەمڕۆ هەر بیرم لەوە دەکردوە دیسانەکە بە نەوت خۆم بسووتێنم. ئەو وەرناگیردرێت و دوای وەستانێکی زۆر لە گەرمای مانگی حوزەیرانی عێراق دەگەڕێتەوە ماڵەوە.
تکیە (شارۆچکەیەک لە نزیکەی سلێمانی)، هەرێمی کوردستانی عێراق