یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان

پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

ئەم چیرۆکە بڵاوە بکەوە، پلاتفۆرمی خۆت هەڵبژێرە.

شەهریار

شەهریار بچووكترین ئەندامی خێزانە و دوو برای لە خۆی گەورەتری هەیە. کاتێک تەمەنی تەنها دوانزدە ساڵان بوو، ڕۆژێک کە لە قوتابخانە دەگەڕێتەوە و دەرگای ماڵەوە دەکاتەوە، دەبینێت دایکی نەوتی بەسەر خۆیدا کردووە و هەر لەو کاتەدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە. شەهریار بە پەشۆکاوی بەرەو دایکی ڕا دەکات بۆ ئەوەی بیکوژێنێتەوە و لە باوەشی دەگرێت. بەو هۆیەوە شەهریاریش دەسووتێت. بە یارمەتی دراوسێکان هەردووکیان دەکوژێندرێنەوە و دەگەیێندرێنە نەخۆشخانە. دایکی ڕۆژێک دواتر گیان لەدەست دەدات، بەڵام شەهریار تا ماوەیەک لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە و نازانێت دایکی مردووە. کاتێک شەهریار لە نەخۆشخانە دەردەچێت تێدەگات دایکی مردووە و دەچێتە سەر گۆڕەکەی. شەهریار پێی خۆش نییە ئەو ڕۆژە بە یاد بێنێتەوە و زۆربەی کات بێدەنگ دەبێت. ئێستا لەگەڵ دوو براکەی و باوکی پێکەوە دەژین. لە قوتابخانەش هەموو کەس ئاگاداری ئەم ڕووداوەن. شەهریار لە قوتابخانە هیچ هاوڕێیەکی نییە و هەمیشە بە تەنهایە.
ئابدانان، ئیلام، ئێران