یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان
پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

شاناز
شاناز ئێستا تەمەنی سی و دوو ساڵە. کاتێک بیست و دوو ساڵ بووە، خۆی سووتاندووە. شاناز هۆکاری خۆسووتاندنەکەی بەم شێوەی باس دەکات: "ئێوارەیەک برا گەورەکەی تەلەفۆن بۆ ماڵەوە دەکات و دەڵێت لەناو شار بڵاو بووەتەوە (یان بیستوویەتی) شاناز لەگەڵ کوڕێک پێکەوە ژوانیان هەیە و یەکتر دەبینن. برای شاناز دەڵێت دێمەوە ماڵ و دەتکوژم." شاناز ترس دایدەگرێت و دەچێتە حەوشەکە و خۆی دەسووتێنێت. ئەندامانی بنەماڵە زوو بە فریای دەگەن. بە بەتانیەک دەیکوژێننەوە و دەیگەیێنە نەخۆشخانە. شاناز دوای ماوەیەک نەخۆشخانە جێدەهێڵێت، بەڵام سووتان ئاسەواری خۆی لەسەر ڕوخسار، دەست و لەشی بەجێدەهێڵێت. ئەو شارەی لێی دەژین زۆر بچووکە و خەڵکی شارەکە بەخێرایی لەم ڕووداوانە ئاگادار دەبنەوە. شاناز هەرگیز هاوسەرگیری نەکردووە. لە قاتی سەرەوەی ماڵی براکەی دا لە ژوورێکدا دەژی. زۆر بە کەمی ماڵەوە جێدەهێڵێت، چونکە حەز لە دەموچاوە سووتاوەکەی ناکات و پێی خۆش نییە خەڵک بەو شێوە بیبینن. ئەو ناتوانێت تێچووی نەشتەرگەری جوانکارییش بدات.
ئیلام، ئێران