یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان

پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

ئەم چیرۆکە بڵاوە بکەوە، پلاتفۆرمی خۆت هەڵبژێرە.

ستاره

ستارە تەمەنی ٢٨ ساڵە. چوار کچی هەیە. هاوسەرەکەی تووشی مادەی هۆشبەر بووە. هاوسەرەکەی بێ ئیشە و بە هۆی هەژاریەوە بۆ دابین کردنی پارەی مادەی هۆشبەر بۆ خۆی داوا لە ستارە دەکات کە لەشفرۆشی بکات. ستارە قبوڵ ناکات. هاوسەرەکەی بە قەمە لەسەر و سینگی دەدات و پاشان بە دەست لێوەکانی دەگرێ و بە قەمە لووت و لێوەکانی دەبڕێ. بە هۆی سەرپێچی لە داواکاریەکەی هاوسەرەکەی هەڵدێت. ستارە چوار کچەکەی داوەتە ماڵی کچان و هەندێ جار کچە چکۆلەکەی دێنێتە لای خۆی. بە یارمەتی دەوڵەتی ئەفغانستان پارەی نەشتەرگەری لێو و لووتی دابین کراوە و بۆ نەشتەرگەری نێردراوەتە تورکیا و ئیسپانیا. هێشتا پرۆسەی دەرمانەکەی تەواو نەبووە بەڵام یارمەتیەکانی حکومەت کۆتایی پێهاتووە. بە هیچ شێوەیەک ناتوانێ بۆن بکات. لە بواری دەرونیەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و لە هەژاریدا ژیان بەسەر دەبات.

پێش یارمەتیدان بەو کەسە تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە info@roulah.org