یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان

پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

ئەم چیرۆکە بڵاوە بکەوە، پلاتفۆرمی خۆت هەڵبژێرە.

کەوسەر

کەوسەر تەمەنی پەنجا ساڵە. دە ساڵێک دەبێت کە لە نەخۆشخانەی دەروونی سلێمانییە. هەر دوو دەست و بەشێک لە قاچی سووتاون. خۆسووتانی ئەو دەگەڕێتەوە بۆ دە ساڵ پێش ئێستا. ڕۆژێک لە پشت پیکابێک لە شەقامەکانی هەولێر کە چەند بەرمیل نەوتی تێدا بووە؛ هەر لەو کاتەدا بڕیار دەدا هەتا هەندێک نەوت بەسەر خۆیدا بکات و خۆی بسووتێنێت. لەناو شەقام و لەبەر چاوی خەڵک خۆی دەسووتێنێت. بە هۆی سووتانەوە دەستی ڕاستی ناجوڵێتەوە و دەستی چەپیشی تووشی کێشەی جوڵاندن بووە و قامکەکانی پێکەوە نووساون. پێش ئەم ڕووداوە، لەگەڵ یەکێک لە خوشکەکانی دەژیا و لەدوای خۆسووتانی دەهێنرێتە نەخۆشخانەی دەروونی کە لە دەرەوەی سلێمانییە. ئەو نەخۆشخانەکەی پێخۆشە و دەڵێت: "ئێرە زۆر خۆشە، لەگەڵ شانزدە کەسیتر لە ژوورێکی گەورەداین. پێکەوە زۆر هاوڕێین. ڵیرە خواردنمان پێ دەدەن و تێرمان دەکەن. بە برسییەتی نامێنینەوە و بەس نییە لە کۆڵانەکان نین." کەوسەر دەڵێت: "پێی خۆشە هەندێک نەوت بدۆزێتەوە و ئەم جارەیان مل و سینگی بسووتێنێت. نایهەوێت بە هۆی سووتانەوە بمرێت. دەزانێت ئەم سووتانە هەموو کات ئازاری دەبێ، بەڵام چارە نییە و دەبێت خۆی بسووتێنێت."
سلێمانی، هەرێمی کوردستانی عێراق