یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان
پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

جوان
جوان تەمەنی بیست و دوو ساڵە. لە ساڵی ٢٠١٧دا هاوسەرگیری کردووە و هەر لەبەر ئەمە وازی لە خوێندن هێناوە. لە ساڵی ٢٠١٨دا کچێکی دەبێت. لە بەرواری 17/11/2019 بە هۆی ناکۆکی و کێشە لەگەڵ هاوسەرەکەی لە پێش چاوی ئەودا لەناو چێشتخانەکەدا ئاگر لە جەستەی بەردەدات. 49٪ پلەی سێ سووتانی هەیە. مل، سنگ و هەر دوو قاچی سووتاوە. پەنجاوهەشت ڕۆژ لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە. پاشان بە یارمەتی پارێزەرێک داوای جیابوونەوە دەکات. لە ئێستادا جیا بووەتەوە و لە مانگێکدا تەنیا یەک ڕۆژ مافی بینینی کچەکەی هەیە. جوان بیری کچەکەی کردووە. ئەو دووبارە دەستی بە خوێندن کردووەتەوە و پۆلی یانزدەیە. ئاواتی ئەوەیە کە لە داهاتوودا ببێتە پزیشكی نەشتەرگەری. جوان هەتا مانگی ئایاری ساڵی 2021، نۆزدە جار نەشتەرگەری بۆ کراوە. ئەم نەشتەرگەریانە بۆ سووتانی لەشی بوون و تا ئێستاش بەردەوامن. تێچووی ئەم نەشتەرگەرییانە لەسەر شانی باوکی جوانە. سلێمانی، هەرێمی کورستانی عێراق