یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان

پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

ئەم چیرۆکە بڵاوە بکەوە، پلاتفۆرمی خۆت هەڵبژێرە.

فریشتە

فریشتە ٣٥ ساڵ تەمەنێتی. کاتێک دوو ساڵان بووە باوكی لە کاتی شەڕی ئەفغانستان و سۆڤیێت دەکوژرێ. لای دایەگەورەی دەژی هەتا دایەگەورەشی دەمرێ. لەدوای مەرگی دایەگەورەی، میراتێکی وا لە لایان باوکیەوە پێگەیشتووە، دایک و زڕخوشکەکەی داگیری دەکەن و بە شێوەیەکی توند لێیدەدەن. لە ماڵەوە دەریدەکەن. فریشتە لەبواری جەستەیی و رۆحیەوە خەسارێکی زۆری بەرکەوتووە. لە ئێستادا لە پەناگایەکی ئەمنی وا حکومەتی ئەفغانستان بۆ ژنان دابینی کردووە، بە شاراوەیی ژیان دەکات و بنەماڵەکەی نازانن لە کۆییە. فریشتە کێشەی بینینی هەیە. جگە لە سێبەرێک لە ئینسانەکان و شتەکان هیچی تر نابینێت، چاوەکانی لە لایان پزیشکی بێ سنوور لە هەرات فەحسی بۆ کراوە و دکتۆرەکان لەو باوەڕەدان لە ئەڵمانیا دوای نەشتەرگەری دەتوانن دیسانکە ببینن بەڵام فریشتە پارەی دەرمانی چاوەکانی نیە. لە پەناگاکە ژنانێکی زۆر دەژین کە کاتی خۆیان بە دروست کردنی بەرهەم وەک چنین قولابچنین بەسەر دەبەن. فریشتە بە تەنها لە کونجێک دادەنیشێت و دەڵی دونیای من تەنیا پڕە لە سێبەرە ڕەشەکان.
پێش یارمەتی ئەم کەسە تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن لە info@roulah.org