یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان

پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

ئەم چیرۆکە بڵاوە بکەوە، پلاتفۆرمی خۆت هەڵبژێرە.

عەیدی خەلەف موراد

عەیدی خەلەف موراد بیست و دوو ساڵ تەمەنی هەیە. ئەو لە ئاوارە سوریەکانە وا لە کەمپی پەنابەرانی UN لە دهۆک لەگەڵ بنەماڵەکەی دەژی. بە هۆی شەڕ و هێرشی داعش بۆ سەر سوریا بنەماڵەکەی لە هەلومەرجێکی زۆر ناخۆشدا بوون و بە دەستی بەتاڵ سوریایان بە جێهێشت بوو و بە پێ بەرەو عێراق و هەرێمی کوردستان هاتبوون. دایکی عەیدی خەلەف دەڵێت عەیدی لەم هەلومەرجە ناڕازی بوو و تووشی نەخۆشی دەرونی بووبوو. لە خێمەکانی UN ژیان زۆر سنووردارە. ئەوان خێمەکەیان بۆ چەند بەش دابەش کردووە. بەشێکی وەک هۆڵ، بەشێکی چێشتخانە، بەشێکی تەوالێت و بەشێکیش گەرماو. عەیدی خەلەف لەناو گەرماوەکەدا خۆی سووتاند. دەنگی هاواری بەرز دەبێتەوە و بەشێکی خێمەکە دەسووتێت. بنەماڵە و ئەو کەسانەی کە لە کەمپەکە بوون زوو ئاگادار دەبن، ئاگرکە دەکوژێننەوە و دەیگەیێنە نەخۆشخانە. ئەو لە مەرگ ڕزگاری دەبێت، بەڵام لەسەر لەش و ڕوخساری ئاسەوارێکی زۆری سووتان ماوەتەوە. تێچووی دەرمانەکەی زۆرە و بنەماڵەکە بە هۆی ئەوەی کە ئاوارەن ناتوانن تێچووی دەرمانەکەی دابین بکەن.
دهۆک، هەرێمی کوردستانی عێراق