یارمەتی ئەو ژنانە بدەن وا لە قەیران دان
پشتیوانی ئێوە دێتە واتای ئەویکە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کاریگەر وەڵامدەر بین.
بچوکترین یارمەتی ئێوە دەبێتە دروست بوونی شەپۆلێکی گەورە.

ئەسماهان
سۆهەیلا خوشکێکی گەورەتر و خوشکێکی بچووكتر لە خۆی هەیە و برایەک کە کەمئەندامی مێشکە. خوشکە گەورەکەیان بە ناوی نەجاح ساڵانی ڕابردوو بە هۆی کێشەی خێزانییەوە و خەمی براکەی لە چێشتخانەی ماڵەکەیاندا خۆی ئاگر دەدات و بە هۆی ڕێژەی زۆری سووتانەوە هەر لەو کاتەدا گیان لەدەست دەدات. ئەسماهان خوشکە بچوکەکە ڕووداوی خۆسووتاندنی نەجاح دەبینێت. ئەسماهان زۆر هۆگری نەجاح بووە و زۆری خۆشویستووە. ئەسماهان لەدوای مەرگی ئەو، زۆر گۆشەگیر دەبێت و هەتا ماوەیەکی زۆر قسە لەگەڵ کەس ناکات. کاتێک کە ئەسماهان گەورە دەبێت هەر لەو چێشتخانەیە و هەر لەو شوێنەی کە نەجاح خۆی لێ سووتاندووە، ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات. بەڵام ئەمجارە سۆهەیلا زوو ئاگادار دەبێت و بە فریای خوشکەکەی دەکەوێت. قاچەکانی ئەسماهان دەسووتێن. سۆهەیلا زۆر دڵنیگەرانی خوشک و براکەیەتی. لەناو ماڵەکەدا هیچ شتێک سەبارەت بە نەجاح باس ناکرێت، بەڵام ئەسماهان وێنەیەکی نەجاحی هەڵگرتووە و بە خەتی خۆی لە پشت وێنەکە ناوی ئەوی نووسیوەتەوە. دایکی سۆهەیلا چەند ساڵ لەمەوبەر مردووە و وێڕای ئەوەی کە باوکی ژنی هێناوەتەوە، بەڵام بەرپرسیارییەتی خوشک و براکەی لەسەر شانی سۆهەیلایە.
درباسیە، رۆژئاوا، سوریا