دامەزرێنەران

شیما کەلباسی
یەکێک لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ڕێکخراوەی ڕۆڵەیە، مرۆڤ دۆست، شاعیر و نووسەر لە بواری فێمێنیسم، شەڕ، پەنابەران، مافی مرۆڤ، دەرهێنەر لە بواری ژنان، یاساکانی شەرع، ئازادی دەربڕین، لایەنگری مافی ژنان، مافی کەمینەکان، مافی مناڵان، مافی مرۆڤ، مافی پەنابەرانە. ناسنامەی دانیمارکی هەیە و دانیشتووی وەڵاتی ئەمریکایە. ئەندامی هێزی بەرگری دانیمارک بووە و پەروەردەی بە مناڵانی پەنابەر داوە و لەگەڵ UNHCR و ناوەندی پەنابەرانی پاکستان هاوکاری کردووە.

شەقایق مۆرادیان نژاد
یەکێک لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەری هونەریی رێکخراوەی ڕۆڵەیە. ئەندازیاری سەرچاوە سروشتیەکان لە ئێران و فۆتۆگرافی لە دانیمارکە. دەرهێنەرێکە کە لەسەر بابەتەکانی پەیوەندیدار لەگەڵ ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا کار دەکات. وەکوو مرۆڤ دۆست و وێنەگرێکی دۆکومێنتاری کۆمەڵایەتی، شەقایق زۆربەی کاتەکانی خۆی تەرخان کردووە بۆ گێڕانەوەی چیرۆکی ژنان لە هەموو جیهان بە رێگەی کامێراکەیەوە. ئەو دانیشتووی وڵاتی کەنەدایە.

ئانتۆ چیتیلاپیلی
بەڕێوەبەری مارکێتینگی رێکخراوەی ڕۆڵەیە. سەرۆک و دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری سەرەکی تەکنۆلۆجیای کۆمپانیای ویژواڵ ئای کیوی نێلسنە. پسپۆڕی ئەندازیاری و چاکسازی مارکیتینگە و خوازیاری یارمەتی بەو کەسانەیە وا لە بواری Fortune 500 و Internet 1000دا کار دەکەن، بۆ پێوان و چاکسازی مەسرەفەکانی ریکلام و مارکێتینگ. ئانتۆ کارناس، نووسەر، وتاربێژێکی بەناوبانگی بواری مارکێتینگ، هاوشیوەسازی مارکێتینگ و شرۆڤەکاری جەماوەری مارکێتینگە. ئانتۆ پسپۆری ژمێریاری کڵاودە و بەڕێوەبەری ئەو گروپانەیە وا بۆ دروستکردنی دەیتابەیسی کڵاود رۆژانە بە میلیار داتا تۆمار دەکەن.
دەستەی ڕاوێژکاری

د. نامدار بەقایی یەزدی
بەڕێوەبەری کۆمپانیای Biotech Consultants Limited (BTCL)ە و براوەی گەورە خەڵاتی CEREAL PRIZE (Le Prix Céréalier) لە ساڵی 1993 لە لایان دەزگای Céréaliers de France وڵاتی فرانسایە. نامدار، دکتۆرای بایۆتەکنۆلۆجیای هەیە و مامۆستا و لێکۆڵینەرە لە زانکۆی وێست مینیستێری لۆندۆن لە بریتانیا و مامۆستایە لە زانکۆی بێدفۆردشایەری شاری لوتۆنی بریتانیا. هەروەها لە پرۆژە خێخوازانەکانی ئێران لە بریتانیا و کتێبخانەی لێکۆڵینەوەی ئێران لە لۆندۆن هاوکاری کردووە.

سۆما یاسین حەمە
پارێزەرێکی سەربەخۆیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق. سۆما جگە لە چالاکی لە بەشی تایبەت، پارێزەری خۆبەخشی یەکێتی ژنانی کوردستانە و یارمەتی ئەو ژنانە دەدا وا پێویستیان هەیە. سۆما هەروەها لە خولەکانی ڕاوێژکاری پێش هاوسەرگیری لەبواری یاسایی وەک مامۆستا و ڕاوێژکاری یاسایی لە کلینیکی ڕاوێژکاری بنەماڵەدا لە سڵیمانیە ئیشی کردووە. یەکێکە لە ئەندامانی کەمپەینی “ناوی من ناوی دایکمە”، کە هەوڵدەدا یاسای کارتی نیشتمانی هەموار بکاتەوە هەتا مناڵان بتوانن لەسەر ناوی دایکیان ناسنامە وەربگرن.

مێلیسا ستوددارد
میلیسا ستوددارد شاعیر و مامۆستای دانیشتووی تەگزاسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. خەڵاتی ئەنجومەی شێعری لوسیل مەدویکی ئەمریکای بۆ شێعرێک مرۆڤ دۆستانە وەرگرتووە و هەروەها براوەی خەڵاتی شێعری پێن رێڤیووە. مێلیسا جگە لە نووسین و وانەگوتنەوە سەرۆکی پرۆگرامەکانی تایبەت بە ژنان و خاوەنی پادکەستە و لە VIDA: Women in Literary Arts ئەندامی خۆبەخشە. VIDA رێکخراوەیەکی ئەدەبی فێمێنیستیە کە هەوڵدەدا لەبواری ئەو دەنگە مێژوویانە وا پەراوێز خراون بەرز بکاتەوە و ڕوونکردنەوە لەسەر بابەتی نایەکسانی رەگەزی و نەبوونی فرەڕەنگی لە وێژەدا بدات.

تووریالی غیاسی
تووریالی غیاسی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندیە کلتووریەکانی ئەفغانستانە. غیاسی ڕاوێژکاری پێشوو وەزیر سفارەتی ئەفغانستان لە ریاز و جاکارتا و کۆنسولی گشتی پێشووی ئەفغانستان لە شاری مەشهەدی ئێران بووە. ماستەری خۆی لە بەشی زانستی سیاسی و ئەندازیاری تەواو کردووە و دامەزرێنەر و سەرنووسەری چەند رۆژنامە و گۆڤارە. نووسراوەکانی زیاتر سەبارەت بە سیاسەت، مێژووی ئەفغانستان، دیپلۆماسی و پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانە.

ئادلە نەزەریان
ئادلە نەزەریان بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی هاووڵاتیان بۆ ئەمریکایەکی ئەمنە (C4SSA) کە لە واشنتۆن نیشتەجێیە. هەروەها ئەندامێکی باڵای میدیایی لە ئەنیستیتۆی گۆڵد بۆ ستراتێجیای ناودەوڵەتیە (GIIS). کاری ئەو لە بواری ئاسایشی نەتەویی، سیاسەتی دەرەوە، مافی مرۆڤ و ئازادی ئایین لە سەرانسەری جیهان، متمانە پێکراو و بە فەرمی ناسراوە. لە ماوەی زیاتر لە دە سال چالاکی پسپۆری لە بواری رۆژنامەوانیدا، ئادلە لەگەڵ زۆر یەک لە سەرۆکی وڵاتانی جیهان دیداری کردووە. هەروەها سەبارەت بە بابەتەکانی ئاسایشی نەتەوەیی و مافی مرۆڤ لەگەڵ کەسانێک زۆر لە هەموو جیهاندا چاوپێکەوتنی هەبووە.
خەزێنەدار

جەین نۆرس
سکرتێر
