ڕۆڵە رێکخراوەیەکی ناحکومیە کە تایبەتە بە یارمەتیدان بە ژنان. ڕۆڵە بە هیچ شێوەیەک رێکخراوەیەکی سەربازی و سیاسی نیە و هیچ بوارێک لە حکومەتی ئەو وڵاتانەی وا بڕیارە لەواندا چالاک بێت، وەک بنەما وەرناگرێت یان خود هیچ پێشنیار و هەڵبژاردەیەکی لەم بوارەدا نیە. هاوکات چالاکیەکانی ئێمە هیچ بوارێکی سیاسی یان دینی لە خۆ ناگرێت.
ئەندامانی ڕۆڵە
ستافی ڕۆڵە بە شانازیەوە هەوڵدەدەن هەلومەرجێک ڕێکبخەن بۆ ئەوەی ژنان و مناڵان بتوانن بە ئاواتەکانیان بگەن.

Co-founder

Co-founder

Chief of marketing

Advisory Board member

Advisory Board member

Advisory Board member

Advisory Board member

Advisory Board member

Treasurer

Secretary
ئاسۆی ئێمە
ئاسۆی ئێمە هەوڵدان بۆ جیهانێکی بێ خوسووتان، توندوتیژی، هاوسەرگیری ئیجباری، هاوسەرگیری مناڵان، مناڵانی ئیش، توندوتیژی بەرامبەر مناڵان، بێ لێبوردوویی، ناحەقی و جیاکاریە.
ئەرکی ئێمە
هاودڵی | بەتواناکردن | یەکسانی
ئێمە چی دەکەین؟
ئێمە لە بواری قوربانیانی کرداری ناشایست لەناو ماڵدا، خۆسووتاندن، هاوسەرگیری ئیجباری، ژنان و مناڵانی کەم ئەندام، هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوک و مناڵانێکی وا ئیش دەکەن، چالاکین و هیوامان وایە یارمەتی ئەم کۆمەڵانە و بنبڕ کردنی نایەکسانی لەمەڕ ئەوانین. ئێمە دەمانهەوێ لە رێگەی پەرەپێدانی ئاستی خوێندن، یارمەتی تەندروستی و دەروونی ئەو کەسانەی بێبەشن، گەشەپێدانی هونەری، پێشانگا، کۆنفەرانس، فیلم، چاپ و بڵاوکردنەوەی بەرهەمکانیان و هاوکاری لەگەڵ رێکخراوەکانیتر ئامانجەکانی خۆمان وەدیبهێنین. ئێمە بۆ بەرەنگاربوونە لەگەڵ کێشەکانی ئەم کەسانە وا بێبەشن، ڕوانگەیەکی تایبەت و زانستی، لەسەر بنەمای ئامار و گێڕانەوی چیرۆکەکانمان هەیە.
