
بانگەوازی شێعر لەسەر بابەتی ئەفغانستان
ژن، شەر، سروشت. ژیان، کولتوور و هەر بابەتێکی دیکەی پەیوەندیدار لەگەڵ ئەفغانستان
ئامانجی بانگەوازی بە ناوی ” هیوا” ناسینی وێژەی تایبەت و بڵاوکردنی بەرهەمی شاعیران لە هەموو جیهانە. ئێمە بەرهەمە ئەدەبیەکانی ئێوە بە زمانەکانی ئینگلیزی، کوردی، فارسی، عەرەبی و تورکی پەسەند دەکەین. شێعرەکان بە زمانی ئینگلیزی یان خود ئینگلیزی، فارسی و کوردی بڵاو دەکرێنەوە.
چۆنێتی ناردنی بەرهەمەکان
- بانگەوازی رۆژی ١٢ی شوبات دەستپێدەکات و لە ٢١ی ئازار، رۆژی جیهانی شێعر کۆتایی دێت.
- خاوەنی بەرهەمەکان ئەبێت ئەو کەسە بێت کە دەیاننێرێت.
- ژیاننامەی ئێوە ئەبێ کورت و کەمتر لە دووسەد وشە بێت.
- ئێمە بەرهەمەکانی پێشوویی ئێوەش پەسەند دەکەین.
- ئێمە هیچ بەهایەکی مادی بۆ بەرهەمەکان دابین ناکەین و لە ناردنی کتێب بۆ ئێوە بەرپرسیار نین.
- ژنانی قوربانی توندوتیژی و خۆسووتان تەنیا ئەو کەسانەن وا لە داهاتی کۆی بەرهەمە سودمەند دەبن.
هەموو بەرهەمەکان ئەبێت بە ناونیشانی Info@roulah.org بنێردرێت.
نامەکەی ئێوە ئەبێ بریتی بێت لە ژیاننامەی ئێوە و یەک تا پێنج شێعر بە یەکێک لەو زمانانەی وا لەسەرەوە هاتووە. ناردنی نامە و بەرهەمەکانتان بۆ ئێمە بەڵگەیەکی فەرمیە وا ئێوە مافی تەواو بە ڕێکخراوەی ڕۆڵە ئەدەن بۆ بڵاو کردنەوە و وەشانی بەرهەمەکانی ئێوە بە زمانی سەرەکی یان خود وەرگێڕان و بەرهەم/بەرهەمەکانی ئێوە دەتوانێ لە لایان ڕێکخراوەی ڕۆڵەوە وەک چاپکراوە یان خۆد ئۆنلاین یان هەر ستایل و فۆرمێکی تری هونەری و میدیایی بەکار بهێندرێت.