
رۆژی جیهانی خوێندەواری بۆنەیەکی ناونەتەوەییە کە هەموو ساڵێک لە ٨ی ئەیلوولی بەڕێوە دەچێت و لە ٢٦ی تشرینی یەکەم ١٩٦٦ لە لایان یۆنیسکۆە لە چواردەهەمین دانیشتنی کۆنفەرانسی گشتی یۆنیسکۆ ڕاگەیەندرا. بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٧دا بەڕێوەچوو. ئامانجی ئەو رۆژە جەخت کردن لەسەر گرنگی خوێندەواری بۆ تاک و کۆمەڵگایە. ڕێوڕەسمەکە لە چەندەها وڵات بەڕێوە دەچێت.

رۆژی جیهانی پێشی گرتن لە خۆکوژی (WSPD) رۆژێکی زانیاریدانە کە لە ١٠ی ئەیلوولی هەموو ساڵێک بە مەبەستی بەڵێندان و چالاکی جیهانی بۆ پێشی گرتن لە خۆکوژی لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە لە هەموو جیهان بەڕێوە دەچێت. ئەنجومەنی ناونەتەوەیی پێشی گرتن لە خۆکوژی (IASP) لەگەڵ رێکخراوەی جیهانی تەندروستی (WHO) و فیدراسیۆنی جیهانی تەندروستی دەروونی (WFMH) میوانداری ئەم رۆژە دەکەن.

رۆژی جیهانی ئاشتی لە ساڵی ١٩٨١ لە لایان کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزرێندرا. بیست ساڵ دواتر، کۆڕی گشتی بە کۆی دەنگ ئەم رۆژەیان وەک کاتی دوور لە توندوتیژی و ئاگربەس دیارکرد.