بۆنەکانی تشرینی یەکەم
2ی تشرینی یەکەم
رۆژی جیهانی بێ توندوتیژی

رۆژی جیهانی بێ توندوتیژی لە ٢ی تشرینی یەکەم، ساڵرۆژی لە دایکبوونی مەهاتما گاندی، رێبەری بزوتنەوەی رزگاری هیندستان و پێشڕەو لە فەلسەفە و ستراتێجیای نەبوونی توندوتیژی، بەڕێوەدەچێت.

5ی تشرینی یەکەم
رۆژی جیهانی بێ لەش فرۆشی

رۆژی جیهانی بێ لەش فرۆشی (IDNP) رۆژێکی زانیاریدانە بۆ بەرەنگار بوونە لەگەڵ ئیشی سێکسی بەڕێوەدەچێت. ئەم رووداوە یەکم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بینرا و هەموو ساڵێک لە ٥ی تشرینی یەکەم بەڕێوە دەچێت.

11ی تشرینی یەکەم
رۆژی جیهانی کچان

لە ساڵی ١٩٩٥ لە کۆنفەرانسی جیهانی ژنان لە پەکین بە کۆی گشتی دەنگەکان ڕاگەیێندراوی پەکین و پلاتفۆرمی کردار، پێشکەوتووترین پلان کە تا ئێستا بۆ پەرەپێدانی نە تەنیا مافی ژنان بەڵکوو کچان هەیە، پەسەند کرا. راگەیێندراوی پەکین یەکەم بەیاننامەیە کە بە تایبەتی مافی کچان دێنێتە بەر باس.

17ی تشرینی یەکەم
رۆژی جیهانی لەناوبردنی هەژاری

رۆژی جیهانی لەناوبردنی هەژاری رۆژێکی ناونەتەوەییە کە هەموو ساڵێک لە ١٧ی تشرینی یەکەم لە سەرانسەری جیهان بەڕێوەدەچێت. یەکەم بۆنەی بەرزڕاگرتنی ئەم دیاردەیە لە پاریسی فرانسا لە ساڵی ١٩٨٧ بەڕێوەچوو، کاتێک کە سەد هەزار کەس لە مەیدانی مافی مرۆڤ و ئازادی لە ترۆکادرۆ بۆ ڕێزلێنان لە قوربانیانی هەژاری، برسیەتی و توندوتیژی و ترس؛ لە بۆنەی وەبیرهێنانەوەی  وێرسینیسکی، دامەزرێنەری بزوتنەوەی ناونەتەوەیی ATDی جیهانی چوارەم، کۆ ببونەوە. لە ساڵی ١٩٩٢ چوار ساڵ دوای مردنی وێرسینیسکی، نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی ١٧ی تشرینی یەکەمی وەک رۆژی جیهانی لەناوبردنی هەژاری بەناو کرد.