بۆنەکانی تشرینی دووەم
20ی تشرینی دووەم
رۆژی جیهانی مناڵان

بە پێی بڕیاری 836 (IX) لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ١٩٥٤، کۆڕی گشتی داوای لە هەموو وڵاتان کرد هەتا رۆژی جیهانی مناڵان وەک رۆژی برایەتی و لەیەک تێگەیشتن لە نێوان مناڵان پەرەپێبدەن. داوای کرد ئەم رۆژە وەک رۆژی چالاکی تەرخان بکرێت بۆ پەرەپێدانی ئاواتەکان و ئامانجەکانی پەیمانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاسایشی مناڵانی جیهان. 

25ی تشرینی دووەم
رۆژی جیهانی تێکۆشان لەدژی توندوتیژی بەرامبەر ژنان

وێڕای پەسەند کردنی کۆنڤانسیۆنی چارەسەرکردنی هەموو جۆرەکانی نایەکسانی بەرامبەر ژنان (CEDAW) لە لایان کۆڕی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٩، توندوتیژی بەرامبەر ژنان و کچان هەنووکەش یەکێک لە  کێشەکانی گشتگیری سەرانسەری جیهانە.

30ی تشرینی دووەم
رۆژی ڕێزلێنان لە قوربانیانی شەڕی کیمیایی

مێژوو هەوڵە جدیەکان بۆ گەشتن بە نەمانی چەکی کیمیایی کە بە گرێبەستی کۆنڤانسیۆنی چەکی کیمیایی گەیشتە لوتکەی خۆی، سەدەیەک پێش ئێستا دەستی پێکرد. لە درێژەی شەڕی یەکەمی جیهانی چەکی کیمیایی بە ڕێژەیەکی زۆر بەکارهێنرا کە بووە هۆی کوژرانی زیاتر لە سەد هەزار کەس و زیاتر لە یەک میلیۆن زیانلێکەوتووی هەبوو.