بۆنەکانی ئایار
15ی ئایار
رۆژی جیهانی خێزان

لە ٨٠ەکاندا، سەرنجی نەتەوە یەکگرتووەکان بە کێشەکانی خێزان دەستی پێکرد. لە ساڵی ١٩٨٣، بە پێی رێنموونەکانی ئەنجومەنی ئابوری و کۆمەڵایەتی، کۆمیسیۆنی گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە بڕیارنامەی خۆیدا سەبارەت بە ڕۆڵی خێزان لە پرۆسەی گەشەپێدان (١٩٨٣/٢٣) لە سەرۆکئ گشتی داوای کرد هەتا زانیاری بڕیاردەران و گشتی خەڵک سەبارەت بە کێشەکانی و پێداویستیەکانی خێزان و هەوروەها ڕیگاچارەی دابین کردنی ئەم پێداویستیانە، زیاد بکرێت.

31ی ئایار
رۆژی جیهانی بێ توتن

وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەی جیهانی تەندروستی رۆژی جیهانی بێ توتنیان لە ساڵی ١٩٨٧ بۆ سەرنجی جیهانی بە کێشەی بەکارهێنانی توتن و مەرگ و نەخۆشی بە هۆی ئەوەوە، دروست کرد. لە ساڵی ١٩٨٧، کۆبوونەوەی جیهانی تەندروستی بڕیارنامەی WHA40.38ی پەسەند کرد و دوای کرد ٧ی نیسانی ١٩٨٨ رۆژی جیهانی قەدەغەی جگەرە ناو بنرێت. لە ساڵی ١٩٨٨، بڕیاری WHA42.19 پەسەند کرا کە ٣١ی ئایاری هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی بێ توتن بەناو بکرێت.