بۆنەکانی ئازار
8ی ئازار
رۆژی جیهانی ئافرەتان

بە فەرمی لە لایان نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٧٧ ناسێندرا، رۆژی جیهانی ئافرەتان بۆ یەکم جار لە چالاکیەکانی بزوتنەوە کرێکاریەکان لە کۆتایی سەدەی بیستەم لە ئەمریکای باکوور و سەرانسەری ئاوروپا سەرهەڵدا.

20ی ئازار
رۆژی جیهانی بەختەوەری

بێ گومان رۆژی خۆشحاڵ بوونە! لە ساڵی ٢٠١٣ەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی جیهانی بەختەوەری وەک رێگایەک بۆ ناسینی گرنگیەکانی خۆشی لە ژیانی خەڵکانی جیهان بەڕێوە دەبات. لە ساڵی ٢٠١٥، نەتەوە یەکگرتووەکان ١٧ ئامانجی گەشەپێدانی بەردەوامی رێکخست کە بە شوێن کۆتایی هێنان بە هەزاری، کەمکردنی نایەکسانی و پاراستنی ژینگەن - سێ خاڵی سەرەکی کە لە ئەنجامدا دەبنە هۆی ئاسوودەیی و خۆشی.

21ی ئازار
رۆژی جیهانی نەورۆز

رۆژی جیهانی نەورۆز لە لایان کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیاری A/RES/64/253ی ساڵی ٢٠١٠ بە دەسپێشخەری چەند وڵات راگەیندرا. لە دەستوری «کولتوری ئاشتی»، وڵاتانی ئەفغانستان، کۆماری ئازەربایجان، ئالبانیا، کۆماری مەقدوونیا، یووگۆسلاڤیای پێشوو، ئێران، هیندستان، کازاخستان، قرغیزستان، تورکیا و تورکەمنستان ئەم بۆنەیە بەفەرمی ناسراوە. پێشنووسی بڕیاری (A/64/l.30) بەناوی «رۆژی جیهانی نەورۆز» بۆ پەسەند کردن درا بە ٦٤ەمین دانیشتنی کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان.