
رۆژی جیهانی زانیاری سەبارەت بە بەکارهێنانی نابەجێ بەساڵاچوان کە لە ١٥ی حوزەیران ناونراوە، لە لایان تۆڕی ناونەتەوەیی بەرگیری لە ئازاردانی بەساڵاچوان (INPEA) لە ساڵی ٢٠٠٦ دەستپێکرا و لە لایان کۆڕی گشتی لە بڕیاری A/RES/66/127 لە ساڵی ٢٠١١ وەک رۆژێکی ڕیکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەفەرمی ناسرا.

لە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠١٥، کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان (A/RES/69/293) رۆژی ١٩ی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانی لابردنی توندوتیژی رەگەزی لە ناکۆکیەکاندا ڕاگەیاند هەتا زانیاری سەبارەت بە پێویستی کۆتایی هێنان بەو جۆرە توندوتیژیانە زیاتر بکرێت. ئەم رۆژە، بۆ ڕیزلێنان لە قوربانیان توندوتیژی رەگەزی و هەموو ئەو کەسانە وا بوێرانە خۆیان تەرخان کردووە یان گیانیان لەدەست داوە، بونیادنراوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١١، ٢٣ی حوزەیرانی وەک رۆژی جیهانی بێوەژنەکان (بڕیاری A/RES/65/189) ناونا هەتا سەرنجەکان بە دەنگ و ئەزموونەکانی بێوەژنەکان ڕابکێشێت و پشتیوانیەکی بێ وێنە کە پێویستیانە وەربگرێت.