بۆنەکانی تەممووز
15ی تەممووز

رۆژی جیهانی تواناییەکانی گەنجان
لە ساڵی ٢٠١٤ کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ١٥ی تەممووزی وەک رۆژی جیهانی تواناییەکانی گەنجان راگەیاند هەتا گرنگی ستراتێجی پێگەیاندنی گەنجان و بەتواناکردنی ئەوان بۆ ئیش، کاری شایان و خوڵقێنەری بەرزڕابگرن. لەو کاتەوە بۆنەکانی رۆژی جیهانی تواناییەکانی گەنجان هەلێکی تایبەتە بۆ گفتوگۆ لە نێوان گەبجان، شوێنە پەروەردەیی و پیشەییەکان، کۆمپانیاکان و کارگەکان، سیاسەتوانان و شەریکەکانی گەشەپێدان رەخساوە.