
لە ساڵی ٢٠١٢، کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٦ی شوباتی وەک رۆژی جیهانی بێ لێبردوویی بەرامبەر خەتنەی ژنان ناونا هەتاکوو هەوڵەکان بۆ نەمانی ئەم ئاکارە پەرەبستێنن.

رۆژی جیهانی ژنان و کچان لە زانستدا، کە لە ١١ی شوبات بەرزڕادەگیرێت، لە لایان یۆنیسکۆ و UN-Women، بە هاوکاری دەزگا و رێکخراوە مەدەنیەکان، بە ئامانجی بەرەوپێش چوونی ژنان و کچان لە زانستدا، بەڕێوە دەچێت. ئەم رۆژە هەلێکە بۆ باوکردنی ئەوەیکە زانست بۆ هەمووان دەبێ یەکسان و تەواو بەردەست بێت و کچان و ژنانیش تەیدا بەشدار بن. یەکسانی رەگەزی ریزبەندیەکی جیهانیە بۆ یۆنیسکۆ و پشتیوانی لە کچانی گەنج، پەروەردە و بیستنی ئایدیاکانیان، خاڵگەلێکی گرنگن بۆ گەشەپێدان و ئاشتی.

رۆژی جیهانی زمانی دایک لە لایان کۆنفەرانسی گشتی رێکخراوەی پەروەردە، زانست و کولتووری نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆنیسکۆ) لە تشرینی دووەمی ١٩٩٩ راگەیەندرا. کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بڕیاڕی ساڵی ٢٠٠٢ ئەم راگەیەندراوەی پەسەند کرد.