بۆنەکانی کانوونی یەکەم
3ی کانوونی یەکەم
رۆژی جیهانی کەمئەندامان

ئەمرۆکە ڕێژەی دانیشتووانی جیهان زیاتر لە ٧ میلیار کەسە و زیاتر لە یەک میلیار کەس یان ١٥٪ لە ژمارەی دانیشتووانی جیهان لەگەڵ جۆرێک لە جۆرەکانی کەمئاندامی دەژین. ٨٠٪ لە وڵاتانی پەرەئەستێن دەژین.

10ی کانوونی یەکەم
رۆژی مافی مرۆڤ

رۆژی مافی مرۆڤ هەموو ساڵێک لە ١٠ی کانوونی یەکەم بەڕێوەدەچێت. رۆژێک وا کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ١٩٤٨ ڕاگەیەندراوی جیهانی مافی مرۆڤ (UDHR)ی پەسەند کرد. بەڵگەی UDHR خاڵێکی گرنگی کە مافی بنەڕەتی هەر تاکێک وەک مرۆڤ بە پێویست دەزانێت؛ بە بێ ڕەچاوگرتنی نەتەوە، رەنگ، ئایین، رەگەز، زمان، بیرۆکەی سیاسی یان هەر بیروبۆچوونێک، بنچینەی نەتەوەیی یان کۆمەڵایەتی، دارایی و ... بەیان دەکات. ئەم بەڵگەیە بە زیاتر لە ٥٠٠ زمان بەردەستە و زیاترین تەرجومە کراوە لە جیهاندایە.