
حەفتەی جیهانی خۆراکی مناڵ بە شیری دایک یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٢ بەرزڕاگیرا و ئێستا لە زیاتر لە ١٢٠ وڵات لە لایان رێکخراوەی جیهانی تەندروستی و هاوکارەکانی وەکرێکخراوەکان، حکومەتەکان، تاکەکان بەڕێوە دەچێت. WABA خۆی لە ١٤ی شوباتی ١٩٩١ بە ئامانجی بونیادنانی دوبارەی کولتووری خۆراکدان بە مناڵ بە شیری دایک و پاڵپشتی لە شیردان لە هەموو شوێنێک دامەزرێنرا.

کۆڕی گشتی لە بڕیاری ٧٢/١٦٥ی (٢٠١٧)، ٢١ی ئابی وەک رۆژی جیهانی وەبیرهێنانەوە و ڕێزلێنان لە قوربانیانی تێرۆر بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و پشتیوانی لە قوربانیەکانی تێرۆر و بۆ پەرەپێدان و پشتیوانی لە مافی مرۆڤ و ئازادیە سەرەکیەکانی هەر تاکێک، بونیادنا.

کۆڕی گشتی لە بڕیاری A/RES/73/296ی خۆیدا، ٢٢ی ئابی وەک رۆژی جیهانی ڕێزلێنان لە قوربانیانی توندوتیژی لەسەر بنەمای مەزهەب یان باوەڕی دیار کرد و گرنگی قوربانیانی کرداری توندوتیژ لەسەر بنەمای مەزهەب یان باوەڕی یان خود گرنگی بنەماڵەی قوربانیان بە پشتیوانی و یارمەتی بە پێی یاسا بە فەرمی ناساند.

شەوی ٢٢ بۆ ٢٣ی ئابی ١٧٩١، لە سانتۆ دۆمێنیکۆ (هایتی و کۆماری دۆمێنیکەنی ئەمڕۆ) سەرهەڵدانێکی گەورە بەڕێوە چوو کە ڕۆڵێکی گرنگی لە هەڵوەشاندنەوەی تەجارەتی کۆیلە لە ئۆقیانووسی ئاتلانتیکدا هەبوو. هەر بەم بۆنەیە رۆژی جیهانی وەبیرهێنانەوەی تەجارەتی کۆیلە و هەڵوەشاندنی ئەم تەجارەتە لە ٢٣ی ئابی هەموو ساڵێک بەرز ڕادەگیرێت.