Slide 1

ژن بوون بەرپرسیاریگەلێکی وەکوو خوشک بوون، هاوسەربوون و هەروەها دایک بوونی بەدواوەیە. رەنج و ئازار و هەندێ جاە توندوتیژیەکی وا ژنان لە ژیانیاندا ئەیبینن کاریگەری لەسەر خۆیان و مناڵەکانیان دائەنێت و لە نەوەیک بۆ نەوەیەکی تر دەگوازرێتەوە.

ئەم ژنانە هەندێ جار لە لایان کەسانێک کە ئەبێ پاڵپشتیان بکرێت، کەسانێک وەک باوک، برا یان هاوسەریان، تووشی توندوتیژی ئەبنەوە و ئەمە لە خۆیدا هەندێ جار ئەبێتە هۆی بڕیاری تراژیکێک بۆ ژنان کە کۆتایی بە ژیانیان بهێنن. بازنەیەکی ئازار بە تایبەت بۆ ئازیزان و نزیکانی بە شوێن خۆیدا بەجێئەهێڵێت.

ڕۆڵە هاتووە هاتەکوو کۆتایی بەم بازنە ڕقاویە بهێنێت. لە ڕۆڵە ئێمە لەگەڵ ئەو ژنانە هاودڵی دەکەین و بە گوێگرتن لە قسەکانیان دەسەلمێنن کە شوێنێکی ئاسوودە بۆ ئەوانین. ڕۆڵە هاتووە هەتاکوو ئەم ژنانە بەتوانا بکات، نرخ و تواناییەکانیان وەبیریان بهێنێتەوە. رێگا بۆ ئەنجامدانی چالاکی کۆمەڵایەتی ئەوان خۆش بکات و هەڵێک بۆ مناڵەکانیان دابین بکات هەتا چێژ لە مناڵی خۆیان وەربگرن.

ڕۆڵە چیرۆکگەلێکی زۆری بینیوە و بیستوویەتی و بە ئەزموونێکی فراوان لەم بوارەدا، تیمی ئێمە بە تایبەتی تۆڕی فریشتەکانی ڕۆڵە، یارمەتی ئەم ژنانە ئەدات وا لە پاش خۆسووتاندن هێشتا زیندوو ماون و یان رووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە.

ئێوەش ئەتوانن یەکێک لە ئەندامانی تۆڕی فریشتەکانی ڕۆڵە بن. تۆڕی فریشتەکانی ڕۆڵە لەو کەسانە پێکدێت کە یارمەتی ڕێکخراوەی ڕۆڵە ئەدەن هەتا پاڵپشتێک بن بۆ ئەو ژنانەی کە خۆیان سووتاندووە، رووبەڕووی توندتیژی بوونەتەوە، هاوسەرگیری ئیجباری، هاوسەرگیری مناڵان و مناڵانێکی وا ئیش ئەکەن.

بە بەشداربوون لە تۆڕی فریشتەکانی ڕۆڵە، دەبنە بەشێکی زۆر گرنگ لە چالاکیەکانی ئێمە بۆ یارمەتی و پاڵپشتی ژنان و مناڵەکانیان. جێ ئاماژەیە کە ” قارەمانەکان هەموو کات چارۆکەیان بە شانەوە نیە” بەڵام بە پاڵپشتی و یارمەتی ئێوە دەتوانین هێزی هیوا بدەینەوە بەو ژنانە.

فریشتەکانی ڕۆڵە

ناوی فریشتە: BAYAN

بەرواری ئەندام بوون: 11 کانوونی دووەمی 2022

ناوی فریشتە: RAMI

بەرواری ئەندام بوون: 17 کانوونی دووەمی 2022

ناوی فریشتە: FARZAD

بەرواری ئەندام بوون: 20 کانوونی دووەمی 2022

ناوی فریشتە: Zr

بەرواری ئەندام بوون: 27 شوباتی 2022

ناوی فریشتە: HASSENE

بەرواری ئەندام بوون: 11 کانوونی دووەمی 2022

ناوی فریشتە: SETAREH

بەرواری ئەندام بوون: 20 کانوونی دووەمی 2022

ناوی فریشتە: Ida

بەرواری ئەندام بوون: 01 شوباتی 2022

ناوی فریشتە: Arual

بەرواری ئەندام بوون: 09 شوباتی 2022